وەزیری رۆشنبیری هەرێم پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی میدیای هەرێم و عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی میدیای هەرێم و عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، داواكارین كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی هەرێمی كوردستان، پەخشكەری گوتاری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەبن، خۆیان لە بڵاوكردنەوەی گوتاری چاندنی ڕق و پەرتەوازەیی بپارێزن، پەنا نەبەنە بەر وەرگێڕانی گوتاری ناحەزانی كیانی دەستووری و شەرعیی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی پەیامەكانیانەوە پارێزەری بەری خوێنی شەهیدان بن.

لە پەیامەكەیدا كە ئاراستەی میدیای هەرێمی كوردستان و عێراقی كردووە، وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێم دەڵێت: ئیدانەی هەرجۆرە گوتارێكی نەیار بە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و كیان و قەوارە دەستوورییەكەی هەرێمی كوردستان دەكەین، پێویستە هەموو لایەك بە تایبەتی میدیاكانی عێراق، لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەكانی دەستوور پەیامی میدیاییان دابڕێژنەوە و پابەندی بنەمای سیستمی فیدراڵی بن، كە لە دەستووردا چەسپێندراوە و گەلانی عێراق دەنگیان پێداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مایەی نیگەرانیمانە ڕۆژنامەیەكی سەر بە دەوڵەت، بە بێ لەبەرچاوگرتنی واقیعی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان، بابەتێكی دژ بە گیانی بەیەكەوەبوون و بنەما چەسپاوەكانی دەستووری عێراق و سیستمی فیدراڵی دەوروژێنێت، بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتانە دەچنە چوارچێوەی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و هەوڵدانە بۆ چاندنی تۆوی ڕق و نكوڵیكردن هەروەها هەوڵێكی نەزۆكە بۆ دژایەتیكردنی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان.

حەمەی حەمەسەعید، باس لەوەش دەكات، لێرەوە داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق، ڕێگر بن لە بڵاوكردنەوەی گوتاری دژ بە بنەما دەستوورییەكانی سیستمی فیدراڵی عێراق و كیانی دەستووری و یاسایی خەڵكی كوردستان، كە بەری ڕەنج و تێكۆشانی گەلی كوردستانە دژ بە دیكتاتۆری و لە پێناویدا خوێنی سەدان هەزار شەهید ڕژاوە.

دەشڵێت، هەروەها داواكاریشین كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی هەرێمی كوردستان، پەخشكەری گوتاری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەبن، خۆیان لە بڵاوكردنەوەی گوتاری چاندنی ڕق و پەرتەوازەیی بپارێزن، پەنا نەبەنە بەر وەرگێڕانی گوتاری ناحەزانی كیانی دەستووری و شەرعیی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی پەیامەكانیانەوە پارێزەری بەری خوێنی شەهیدان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا