لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی بازیان سێ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان بە هاوكاری ئاسایشی سنورەكە، سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بە گوللە برینداربوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەردەوامیی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونی هێزەكانی پۆلیس، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەسەر بڕیاری دادوەر پشكنین بۆ ماڵی تۆمەتباران ئەنجامدراو توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك چەكی جۆراوجۆردا.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا