ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی “دوو تیرۆرست” رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، پاش بەدەستگەیشتی زانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق، بە هەماهەنگی نێوان ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان تواندرا “دوو تیرۆرستی داعش” لە گوندێکی نزیک خانەقین دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە، لە ئۆپراسیۆنی یەکەمدا و لە رۆژی 24ی تەممووزی 2023، داواکراوی یەکەم بەناوی (م.م.گ) لە باخێکدا لە نزیک قەزای خانەقین، کە بەبێ ئاگاداری دەزگا ئەمنییەکان خۆی حەشاردابوو دەستگیر کرا .

وتیشی، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە چالاکی دووەم و رۆژی 27ی تەممووز، تواندرا داواکراوی دووەم (ح.م.‌‌ص)، کە ‘ئامر مەفرەزەی داعش بووە دەستگیر بکەن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، کە لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەەی ئاسایش، هەردوو داواکراو بە ماددەی 4ی تیرۆر رادەستی یاساکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا