پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە2ی ئاب، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای سكاڵای چه‌ند هاوڵاتیەك و لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو به‌پێی هه‌ردوو مادده‌ی 2 له‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و مادده‌ی 421 له‌یاسای سزادان.
ئاماژەی بەوەکرد، تۆمه‌تباران له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی تری پۆلیس سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركراوه.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران (ب، ه، م) لەدایکبووی 1986 و (ب، ع، ع) لەدایکبووی 1989 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.