ئەو كەسەی لە مزگەوتێكی سلێمانی قورئانی دزی دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو كەسەی لە یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری سلێمانی قورئانی دەدزی دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئەوەی گرتە ڤیدۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبویەوە كە مامۆستایەكی ئاینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەكەی دەكات لە شاری سلێمانی ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت .

ئەوەشهاتووە، شایەنی باسە تۆمەتبار 57 قورئانی لە مزگەوتی حاجی كەریم بێكراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی7ی 2022 بووە كە دە قورئانی دزیوە كە بەزاخاوی ئاڵتون نوسرابون.

باس لەوەشكراوە لە ئێستادا تۆمەتبار ( ا. ع. ن ) لەدایكبوی 1999 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا