شاری سلێمانی سەرجەم ئاهەنگەکانی سەری ساڵی بەفەرمی ڕاگرت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی بۆڕێزگرتن لەقوربانیانی لافاوەکەی هەولێر ئاهەنگەکانی سەری ساڵی ڕاگرت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە وەکو لیژنەی ئەمنی بە بەشداری سەرجەم فەرمانگە ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان، وەک ئامادەکاری بۆ چەند رۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی خۆمانمان ئەنجامدا”.

وتیشی: هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر قوربانیانی چەند رۆژی رابردووی لافاوی شاری هەولێر و شارۆچکەی تەکیە و وەک رێزلێنانێک بۆ قوربانیانی لافاوەکە و شەهیدانی دەستی تیرۆر، هیچ جۆرە چالاکییەک و ئاهەنگێکمان بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ نابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەمووشمان دەزانین قەرەباڵغی دروست دەبێت لە شوێنە گشتییەکاندا وەکو ئەرکی هێزە ئەمنییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی شارەکەمان و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان بەپێی بەرنامەیەک ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا