سودانی: موچەی فەرمانبەرانمان رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: هیچ گرفتێك لەبەردەم رێككەوتنی هەرێم و عێراق نییەو رۆژانە 55 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم وەردەگرین.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە كەناڵی كوردسات نیوزی راگەیاندووە، رێككەوتنی هەرێم و بەغداد بەشێوەیەكی ئاسایی دەڕوات و هیچ گرفتێك نییە، رۆژانە 55 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم وەردەگرین و بۆ ناوخۆ بەكاریدەهێنین.

وتیشی، سبەینێ وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ 1ی ئابی 2023 فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی حوزەیران و تەموزیان وەرنەگرتووە بەوهۆیەشەوە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك فەرمانگە و دام و دەزگای حكومی بایكۆتی دەوامیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا