چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك کۆماری عێراقی دیاریکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی داوایكردووە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند چوارچێوەی هەماهەنگی داوایكردووە رۆژی شەممە پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تەموز، بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی نوسراوێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی رۆژی شەممە پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق كۆببێتەوە و دوای رێككەوتن و هەماهەنگی لایەنە سیاسییەكان سەرۆكی پەرلەمان وادەی كۆتایی دیاریدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم خۆپیشاندانانەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریر كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دژی كاندیدەكەی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەگەری دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار زیاتر دەكات.

لە چەند رۆژی رابردوودا چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی محەمەد شیاع سودانی، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا