سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیران لەسەر چەند پرسێك كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆمار رۆژی دووشەممە 31_7_2023، لەگەڵ سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی بەئەنجام گەیاندنی كارەكانی هەموو دامەزراوەكان كرا، بۆ پشتگیریكردنی هەنگاوەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی پلانەكانی كارنامەكەیدا، بەتایبەتی لەكارە پێشینەكانی باشتركردنی خزمەتگوزاریەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی بە شێوەیەك كە پاڵنەرێك بێت بۆ پەرەپێدانێكی بەرفراوان لە هەموو كەرتە گرنگەكاندا.

هەردوو سەرۆككۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوپاتیانكردەوە لە سەركۆنەكردنی هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر قورئانی پیرۆز و پیرۆزییەكانی ئیسلام لەلایەن كەسانێكی لادەرەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە دەوڵەتەكان هەڵوێستێكی توندتر بگرنەبەر بۆ كۆتایی هێنان بەو ڕەفتارە تاوانكارییانە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا