حزبی شیوعی داوای پێكهێنانی یەك لیستی لە ناوچە دابڕاوەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حزبی شیوعی كوردستان بانگەوازێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەكات و داوادەكات، هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێكبهێنن و دەڵێت، نیگەرانین تا ئەمڕۆ كە رۆژێك ماوە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكان، لایەنەكان نەگەیشتونەتە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی یەك لیستی.

حزبی شیوعی كوردستان لە بانگەوازێكدا كە ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكانی كردوە رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەگشتی و لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەت دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژویی بۆ كۆكردنەوەی دەنگی هەمو كوردستانیەكان بەمەبەستی بەشداری و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دڵخوازی خۆیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان.

راشیگەیاند، ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە تا ئەمڕۆ كە رۆژێك ماوە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكان، لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتونەتە ئەوەی یەك لیستی كوردستانی پێكبهێنن كە هێشتاش بوار ماوە.

داواشدەكات، هەمولایەنەكان لەئاستی دۆخەكەدابن و كێشە و گرفتەكانیان دوابخەن بۆ گفتوگۆیەكی بەرپرسیارانە بۆ دوای هەڵبژاردن و هەوڵبدەن لەپێناو پێكهێنانی یەك لیستی كوردستانی و هەمولایەك بەبێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی و پێكهاتەیی بەشداری تێدابكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا