وەزارەتی تەندروستی لەبارەی جۆرە دەرمانێكەوە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەرمانی “كۆڵد ئاوت” كە بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتوە ژەهراویە لە ناوەندەكانی تەندروستی تۆمار نەكراوە و فرۆشتنیشی سەرپێچی یاسایە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، دەرمانی (Cold Out) بە فەرمی لە وەزارەتی تەندروستی تۆمار نەكراوە و فرۆشتنی ئەو دەرمانە بە سەرپێچیكردنی یاسا لە قەڵەم دەدرێت.

وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی جەختی لەوەكردەوە، هیچ چارەسەرێك یان رێنماییەكی پزیشكی ناتوانرێت دروست بكرێت و بازرگانی پێوە بكرێت بەبێ ئەوەی لەو كۆنتڕۆڵە یاسایی و زانستیانەی وەزارەتی تەندروستی پەسەندی كردووە، تۆمار بكرێت.

شروبی (كۆڵد ئاوت) كە لەوڵاتی هیندستان دروستدەكرێت، بەكاردەهێندرێت بۆ نەخۆشی هەڵامەت و قوڕگ ئێشە و كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی ئەنفلۆنزا، وەك ئاوی لوت، خورانی لوت و چاو، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، لە بەشێكی دەرمانخانەكانی هەرێمی كوردستانیش دەفرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا