پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە29ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك، لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد، كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دزییان كردبوو.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ل،ع،غ) لەدایكبووی 2005 و (ك،ح،م) لەدایكبوی 2003، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 444 و 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیانناوە بەتاوانەكانیاندا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا