وەزارەتی كارەبا: لە سبەینێوە 16 کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت “لە سبەینی پێنج شەممە دۆخی كارەبا باشتر دەبێت و گۆرانكاری بەسەر پێدانی كارەبای نیشتیمانیدا دەكرێت”.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تەموزی 2021، لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند “بڕیارە سبەینێ یەکەیەکی دیکەی كارەبا بەکار بخرێت، بەو هۆیەوە دەتونرێت رۆژانە نزیكەی 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان بدەین”.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشتر تا ناوەراستی مانگی حوزەیران توانراوە رۆژانە 18 كاتژمێر كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت، بەڵام لەچەند رۆژی رابردوو بەهۆی لەكاركەوتنی پێنج یەكەی كارەبا و پێدانی كارەبا كەمبووەتەوە و نزیكەی 600 مێگاوات كارەبا كەمیكردووە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەبەوەشدەكات، لە رۆژی 26 حوزەیران، وێستگەی خورمەلەی کۆمپانیای کار بە توانایی بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبا بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کار کەوت، کە کەمبوونەوەی کارەبا گەیشتە 1000 مێگاوات. بەڵام لە ماوەی سێ رۆژدا 400 مێگاواتەکەی گەرێندایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا