حەمەی حەمەسەعید: پشتیوانی داواكارییەكانی خەڵكی كفری دەبین لە چوارچێوەی یاسادا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ڕاوێژكارانی وەزارەت، بەڕێوبەرە گشتییەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت پێشوازی لە نوێنەرانی ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری كرد.

لە دیدارێكدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان گوێبیستی داواكارییەكانی خەڵكی كفری بوو، لە نزیكەوە گوێی لە ڕاو سەرنجی ڕێكخراوەكە گرت.

لەو میانەیەدا، حەمەی حەمەسەعید، پشتیوانی وەزارەتی بۆ ئەو داواكارییانە دەربڕی كە ئاراستەی وەزارەتی دەكەن و لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەكاندا جێبەجێ دەكرێن.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژەی بەوەدا، ئێمە بەهەموو توانایەكمانەوە بەدەم داواكارییەكانی خەڵكی كفرییەوە چوینەو كاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان كراوە.

جەختیشی كردەوە، كفری مێژوویەكی پرشنگداری هەیە، پێویستیی بە ئاوڕدانەوەی زیاتر و خزمەتی زۆرتر هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا