پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە18ی تەمموز، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 220 ملیۆن و 34 هەزار و 407 دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە 170 ملیۆن و 564 هەزار و 407 دۆلار بەشێوەی حەواڵە و 49 ملیۆن و 470 هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.
لەگەڵ ئەوەی بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە بەڵام نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە بەرزی ماوەتەوە و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم 100 دۆلار لەسەروو 148 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.