بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە. وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، لەسەر دیارنەمانی هەندێك ستوونی كارەبایە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر دیارنەمانی هەندێك ستوونی كارەبا، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بە بڕیاری دادوەر بەند كراوە.

وتیشی: بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بەپێی ماددەی 316 لە یاسای سزادانی عێراق دەستگیر كراوە، كە تایبەتە بە بەهەدەردانی موڵكی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا