یەكەم زانكۆ لە هەرێم پشووی فەرمی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ناجێگیری كەش و هەوا زانكۆی چەرموو بڕیاریدا سبەی چوارشەممە 12_4_2023 بكاتە پشووی فەرمی.

زانكۆی چەرموو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەڕێم، لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان، ئەنجومەنی زانكۆی چەرموو بڕیاریدا (ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 12-4-2023) بكاتە پشوو.

ماوەی چەند رۆژێكە بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاندووە، كە شەپۆلێكی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند و بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە هەموو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراویكی بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئێستا باران بارین و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەستی پێكردوە لەوانەش سەنتەری شاری هەولێر و پێشبینیش دەكرێ لە ساتەكانی داهاتوودا بەردەوام بێت و بەهێزتریش بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا