کازمی لە تارانەوە گەڕایەوە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای سەردانە 24 کاتژمێرییەکەی بۆ تاران گەڕایەوە بەغدا.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئەیلولی 2021، بە سەرانێکی فەرمی چووە تارانی پایتەختی ئێران، لە لایەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا، سەردانەکەی 24کاتژمێری خایاند و ئەمڕۆ 13ی ئەیلولی 2021، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، دوێنێ یەک شەممە ڕایانگەیاند، ڤیزا لە نێوان ئێران عێراق لابراو هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە ناو وڵاتەکەیانەوە.

ڕەئیسی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتی، کازمی پێشنیاری لابردنی ڤیزای نێوان ئەو دوو وڵاتەی کردو، پەسەندکردن  زیادکردنی پشکی سەردانکەرانی ئێرانی پەسەند کرد.

ڕەئیسی ئاماژەی بەوەشدا، گرنگی بە پتەو کردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ئێران دەدەن، وتی لە لەگەڵ عێراق پەیوەندیەکی قوڵیان هەیە.

لە لایەکیترەوە کازمی سوپاس و پێزانینی بۆ ئەو ڕێزەی ڕەئیسی دەربڕی، وتی کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگمان تاوتوێ کردووە.

وتیشی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کەلەگەڵ عێراق لە شەڕی دژی داعش وەستاون، ئاماژەی بەوەشدا، ئێران یەکێک بووە لەو وڵاتانەی لەگەڵ عێراق وەستاوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا