نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە شێرپەنجە لە دهۆك دروست دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی نێودەڵەتی تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لە پارێزگای دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندایە و بە تەواوبوونی دەبێتە سەنتەرێكی گەورەی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

رۆژی شەممە 15_7_2023، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، سەردانی پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی نێودەوڵەتی كرد تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و بەدواداچوونیان بۆ قۆناغەكانی كاركردنی لەو پرۆژەیە كرد.

پرۆژەی دروستكردنی ئەم نەخۆشخانەیە، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكان كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، زەوی و ئاسانكاری و مۆڵەتی پێدراوە و بە كۆتاییهاتنی دەبێتە سەنتەرێكی پزیشكی گرنگ بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق، كەوا بڕیارە بە نوێترین ئامێری پزیشكی سەردەمیانە و سیستەمێكی تەندروستی پێشكەتوو كاری تێدا بكرێت.

نەخۆشخانەكە كە سێ باڵەخانەیە و لەسەر رووبەری 11 هەزار و 300 مەتر چوارگۆشە دروستدەكرێت و لە 17 نهۆم پێكهاتووە، هەروەها لە 40 نۆرینگە و 130 قەرەوێڵە و شەش ژووری نەشتەرگەری و 80 ژووری تایبەتی نەخۆش و چەندین تاقیگە و بەشی دیكە لەخۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا