دوو مووشەك ئاراستە كەناڵێكی تەلەفزیۆنی لە دهۆك كران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو مووشەك ئاراستەی تاوەری پەخشی تەلەفزیۆن و رادیۆی دهۆك، كە كەناڵێكی لۆكاڵییە، لەسەر چیای سپی كران، یەكێكیان بەر تاوەرەكە كەوتووە و ئەوی دیكەشیان بەسەریدا رەتبوو، بەو هۆیەشەوە تاوەرەكە تێكشكاوە.

تا ئێستا نازانرێت مووشەكەكان لەكوێوە ئاراستە كراون و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە كردووە.

تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەكان هێرشەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، چونكە تەنها تاوەرەكەی لێیە و لەكاتی كەوتنی مووشەكەكان هیچ كەسێك لە دەوروبەری ئەو تاوەرە نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا