ماسییەكی گەورە لە دەریاچەی دوكان راودەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماسییەك لە دەریاچەی دووكان راوكرا كە كێشەكەی 75 كیلۆگرام بوو، راوچییەكە ماسییەكەی بە قولاب راو كردووە، ماسیفرۆشێك دەڵێت ماسییەكەیان بە زیاتر لە یەك ملیۆن دینار فرۆشت.

رۆژی دووشەممە، 10_7_2023 ئاراس عەبدوڵلا، خاوەنی ماسی برژاوی تەلان لە قەزای دوكان رایگەیاند: ئێمە ماسییەكەمان لە راوچییەك كڕییەوە، كە لە دەریاچەی دوكان بە قولاب راوی كردبوو، ماسییەكە كێشی 75 كیلۆگرام بوو.

وتیشی: ماسییەكەی بە كەسێك فرۆشتووە كیلۆی بە 14 هەزار دینارە، كە كردوویەتییە ملیۆنێك و 50 هەزار دینار.

بەگوێرەی ئاماری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە هەرێمی كوردستان شەش بۆ حەوت هەزار تۆنە، بەڵام خواستی ساڵانە دەگاتە 12 هەزار تۆن و ئەوەی دەمێنێتەوە هاوردە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا