وەزارەتی پلان دانانی فیدراڵ نەخشەی كارگێڕی پارێزگای هەڵەبجە پەسەند دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پلاندانان، نەخشەی وردی سنووری کارگێڕی، هەڵەبجە پەسەند دەكات.

وەزارەتی پلان دانانی عێراق رایگەیاند: رۆژی یەكشەممە، جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پلاندانان، د.محەمەد عەلی تەمیم، بە فەرمیی بڕیاریدا بە پەسەندكردنی نەخشەی ووردەكاریی پارێزگای هەڵەبجە و تەواوی قەزا و ناحیە و گوندەكانی سەر بە هەڵەبجە لەسەر ئاستی كۆماری عێراق، كە پێكدێت لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە و هەر چوار ناحیەی سیروان و خوڕماڵ و بەمۆ وبیارە.

بەمەش بۆ یەكەمجار ناوی هەڵەبجەكە وەك پارێزگا خرایە ناو ڕێبەری یەكە كارگێڕییەكانی عێراق (دلیل الوحدات الاداریە لجمهوریە العراق) و ژمارە 16 ی پێدرا لە ناو ئەو ڕێبەرە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەزامەندی وەزیر لەسەر نەخشە وردەكان لەژێر ڕۆشنایی تەواوكردنی ڕێكارە تەكنیكییە پێویستەكان و ڕەزامەندییە بنەڕەتییەكان بۆ دروستكردنی پارێزگاكە هاتووە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە (31)ی پەرلەمان بۆ ساڵی 2020 _ 2021 و بڕیارنامەی كابینە ژمارە (23131) كە لە دانیشتنی (11) وەرگیراوە كە لە 13_3_2023 بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا