بڕیارێک لەبارەی زانکۆ تایبەتەکانەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی پەرروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان، سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنووسی هەمواری یاسای زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكانە و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت، هەندێك لە بڕگە و ماددەكانی ئێستای یاساكە كەموكورتییان تێدایە پێویستی بەهەمواركردنەوە هەیە.

شەمۆڵ ئاشتی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای بەدواداچوونی لیژنەكەیان لەسەر ئەدای زانكۆ و پەیمانگا ئەهلی و تایبەتەكان دەركەوتووەو ئاستی زانستی هەندێك لە زانکۆ تایبەتییەکان وەك پێویست نەبووە بۆیە لەئێستادا هەوڵدەدەن یاسای زانکۆ تایبەتییەکان هەموار بکەنەوە.

وتیشی، هەمواركردنەوەی یاسای زانكۆتایبەتەكان بریتی دەبێت لە گۆڕانكاریكردن بەشێك لە ماددە و بڕگە و خاڵی ناویاساكەیە هاوكات هەندێك ماددەو بڕگە و خاڵی نوێ و پێویست بۆیاساكە زیادەكرێت.

وتیشی، لەهەمواری یاساكەدا كێشەی  بابەتی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان جێگەی دەكرێتەوە وچارەسەری پێویست بۆ ئەو كێشەیە دەدۆزرێتەوە.

پێشتریش گوڵستان باقی نهێلی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە، گۆڕانكاریكردن لە پۆستی سەرۆكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، بەشێكی دیكەیە لە هەمواری یاساكە و بۆ ئەوەش رایگەیاندووە سەرۆكی زانكۆ هەیە ماوەی 10 ساڵە لە پۆستەكەیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا