پەیامێكی توند لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە: یەكێتی وا بە بێدەنگی نامێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای زیاتر لە چوار كاتژمێر، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆتاییهات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند، یەكێتی وا بە بێدەنگی نامێنێتەوە، هەرچی شتێك رووبدات لە ئەمڕۆوە وەكو خۆی وەڵام دەدرێتەوە، یەكێتی مێژووە، یەكێتی خوێنی شەهیدە، یەكێتی قوربانییە، یەكێتی هێزە. لەبارەەی ئەنجامی كۆبوونەوەكەش وتی، پێدەچێت لەگەڵ پارتی نزیك بن.

دواتر، فازڵ میرانی قسەی كرد و وتی، برادەرێكی ئێمە قسەیەكی كردووە و یەكێتیش پێی خۆش نەبووە، نەمانوتووە یەكێتی هێز نییە، ئەو قسەیە قسەی فەرمیی پارتی نییە.

وتیشی، هیچكات مامەڵەمان بە هێز نەكردووە، سیاسەت دەرگای داخراو نییە، كۆبوونەوەكانی ئاییندە ئەو كێشانەش چارەسەر دەكەن.

شاندەكەی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و ئەندامێتیی شاڵاو عەلی عەسكەری، دەرباز كۆسرەت رەسووڵ، ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتین.

شاندی پارتیش بە سەرۆكایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی پێشوازی لە شاندی یەكێتی كرد؛ هەروەها هۆشیار زێباری، سیداد بارزانی، مەحموود محەممەد لە دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی، زاگرۆس فەتاح و رێبوار یەڵدا، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی لە پێشوازیی شاندەكەدا بەشدار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا