پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر بودجەی %8ی داهاتی کارەبا و بەبڕی نزیکەی 43 ملیۆن دینار دوو پڕۆژەی کارەبا لە ناحیەی سیروانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دوو پڕۆژە لە ناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکران، کە بریتین له دانانی تۆڕی کارەبای نوێ بۆ گەڕەکی فەرمانبەرانی ناحیەی سیروان کە ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارقورسیی كاره‌بای نیشتیمانی و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كاره‌بای ئه‌م گه‌ڕه‌كه.
هەروەها پڕۆژه‌ی جیاکردنەوەی فیدەری نۆ لە فیدەری شەش له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، کە ئەمەشیان بە هەمان شێوە کاریگەرییەکی باشی لەسەر دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە دەبێت.