كرملین: مۆسكۆ هیچ هۆكارێكی تایبەت بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی دانەوێڵە لەگەڵ ئۆكرانیا نابینێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرێملین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، مۆسكۆ هیچ هۆكارێكی تایبەت بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی دانەوێڵە نابینێت و لەكاتی خۆیدا ئەو هەڵوێستە بە فەرمی رادەگەیەنێت.

پێسكۆڤ رایگەیاند هێشتا كات ماوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەشەی ڕێككەوتنەكان كە پەیوەندییان بەروسیاوە هەیە، بەڵام ئێستا هیچ زەمینەیەكی تایبەت نابینین بۆ درێژكردنەوەی ئەو گرێبەستە.

وتەبێژی كرێملین باسی لە دۆخی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا كرد و رایگەیاند: دۆخی دەوروبەری وێستگەكە تاڕادەیەك گرژییە، چونكە مەترسی هێرشكردن لەلایەن هێزەكانی ئۆكرانیاوە هەیە و ئەگەری هەیە دەرئەنجامی كارەساتباری هەبێت، هەر وەكو ئەوەی لە كاتی تەقینەوەی وێستگەی كارەبای ئاوی كاخۆڤكادا بیندرا.

تەئكیدیشیكردەوە روسیا هەموو ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەیەكی لەو شێوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا