قوباد تاڵەبانی: هەرچی پێویست بێت بۆ گەڕاندنەوەی مافی جوتیاران جێبەجێی دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە5ی تەمموز، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، تیشک خرایە سەر کێشەی زەوی و زاری جوتیارانی کورد و تورکمان، دوای پێشکەشکردنی راپۆرتێک لەلایەن سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک یەک بخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکار و پشتیوانی هەوڵەکان دەبێت و هەرچی پێویست بێت بۆ گەڕاندنەوەی مافی جوتیاران جێبەجێی دەکەن.

هاوکات، لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، باسی لە گرنگی خستنەوەسەرپێی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستور کرد، هەروەها سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشی راسپارد لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆببێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا