پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کرێکارێک لە ناوچەی پیشەسازی گوندی ساڵح ئاغای سەربە ناوچەی گەرمیان لەکاتی خەودا بارهەڵگر لێیدا و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەناوچەی پیشەسازی گوندی ساڵح ئاغا سەربە ناوچەی گەرمیان کرێکارێک ویستوویەتی سەرخەوێک بشکێنێت و پشووبدات.
بەگوێرەی زانیارییەکان کرێکارەکە چووەتە ژێر بارهەڵگرێک تا پشووبدات، بەڵام دواتر بارهەڵگرەکە بەسەریدا ڕۆشتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.