فراکسیۆنی پارتی: ئەرکمان لە پەرلەمان کۆتایی هاتووە و مووچەکانمان ڕەیدەکەینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەرکی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات”.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە 01-06-2023ـەوە مووچەی پەرلەمانتارییان رەتکردووەتەوە و داوایان کردووە رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی مووچەی فراکسیۆنەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوان خوازیاری ئەوە نەبوون کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، بەڵام بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی کە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەسەر پرسی کۆمیسیۆن هەبوون، بە ناچاری دەستیان برد بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان”.

باسی لەوەش کرد، دواتر جارێکی دیکە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەوڵماندا هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکەینەوە بەو خواستەی کە ئەوان دەیانەوێت، هەوڵماندا کۆمیسیۆنێک کارا بکەینەوە بەو خواستەی کە دەیانەوێت، [بەڵام] ناگەڕێینەوە سەر ئەو باسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا