شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، دووشەممە و سێشەممەی پێش جەژنی قوربان شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دینار و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرجدەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان 35 هەزار و 745 كەسە، كە كرێی مانگانەیان نزیكەی 14 ملیار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا