سیستەمی یەك پەنجەرە لە گەرمیان كاراكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ (22 ی حوزەیران) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی قەزای كەلار، پێشوازیكرد لە كوێستان محمد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم و شاندی یاوەری.

لە دیداری نێوانیان باس لە كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەتی كار لە گەرمیان كرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردولا بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان كرایەوە.

سەردانەكەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەمەبەستی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی گەرمیان و سیستمی تاك پەنجەرەیە لە بەڕێوەبەرایەیی تۆڕی پاراستنی خێزان سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.

لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی پیشاندا بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بەمەبەستی ئەنجامدانی كارەكانی بەشێوەیەكی سەركەوتوانە و خزمەت گەیاندن بە چینی كرێكاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا