پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە21ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، چەند هاوڵاتییەك لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی سكاڵایان تۆماركرد كە چەند كەسێك بوونەتە هۆی بێزاركردنیان.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانیان ناوە بەئەنجامدانی 16 تاوانی دزیكردنی پاتری ئۆتۆمبێل و كێبڵی كارەبای ماڵان.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەریەكە لەتۆمەتباران، (ب،م،ت) لەدایكبووی 2004، (ب،م،ت) لەدایكبووی 2004، (د،ب،ع) لەدایكبووی 2004، (ڕ،أ،ب) لەدایكبووی 2005، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.