پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە21ی حوزەیران، دووەم حاجی کورد لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد و لەشاری مەککە بەخاک دەسپێردرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەشاری مەککەی پیرۆز دووەم حاجی کورد بەناوی ئەختەر ئەحمەد عەبدولکەریم، لەدایکبووی 1955 کۆچی دوایی کرد، کە خەڵکی هەڵەبجەی تازەیە.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی جەڵتەی مێشک لێیدا و نەشتەرگەی بۆ کرا، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ڕوونیکردەوە، لەسەر ڕەزامەندی کەسوکارەکەی، لیژنە کارگێڕیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانن و دوای ئەوەی نوێژی لەسەردەکرێت لەشاری مەککەی پیرۆز بە خاک دەسپێردرێت.