هەفتەی داهاتوو راپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی كێشە داراییەكانی هەرێم و ناوەند ئامادە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەفتەی داهاتوو راپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا ئامادەبكرێت، كە بە وتەی یەكێك لە ئەندامانی لیژنەكە، جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە تێكڕای پارەكانی دیكەی پشكەكەی یەكێك دەبێت لە راسپاردەكان.

رۆژی 25ی تشرینی یەكەمی 2023 د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو راپۆرتی لیژنەكەیان لەبارەی كێشەكانی پشكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەلایەن راوێژكارانی لیژنەكە ئامادە بكرێت بۆئەوەی لە لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، بەر لەوەی بەرزبكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان.

ئامادەكردنی ئەو راپۆرتە لەدوای ئەو سەردانە بوو، كە شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 18ی تشرینی یەكەم بە یاوەریی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بۆ بەغدا كردیان و لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆیان لەسەر ئەو بەربەستانە كرد كە لەبەردەم ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانن لە بودجەی گشتی.

د. نەرمین مەعرووف وتی، راسپاردەی سەرەكیی ئەو راپۆرتە، جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانە لە كێشەكانی دیكەی بودجە و هەمواركردنی بەشێك لە بڕگەكانی یاسای بودجەیە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیدارن بە دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی راستەقینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا