پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شێركۆ جه‌وده‌ت راوێژكارى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌ڵێت قۆناغى ئابورى سه‌ربه‌خۆ كۆتایى هاتووه و قۆناغى داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌غدا ئومێد به‌خشه به‌تایبه‌ت بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌م نزیكانه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
شێركۆ جه‌وده‌ت راوێژكارى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم پرسێكى سیاسییه ئینجا ئابورى، له‌رووه ئابوریه‌كه‌وه به‌ربه‌سته‌كان نه‌ماون، له‌رووه سیاسه‌كه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى سۆمۆوه نه‌وته‌كه بنێرێت، گه‌شتوونه‌ته رێككه‌وتن، پێده‌چێت له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا نه‌وتى هه‌رێم له‌رێگاى سۆمۆوه هه‌نارده‌بكرێت له رێگاى توركیاوه.
شێركۆ جه‌وده‌ت وتى: ئابورى سه‌ربه‌خۆ ته‌واوبوو قۆناغێكى ره‌ش بوو له ژیانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ده‌سترۆیشتوو هۆكارى ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌بوون، كه قووت و بژێوى خه‌ڵكیان كرده قوربانى ئه‌وه‌ى كه‌ناویان نا ئابورى سه‌ربه‌خۆ، كه هه‌ندێك گرێبه‌ستى هه‌ڵه‌ى نه‌وتیان ئه‌نجامدا بۆ 25 ساڵى داهاتوو سه‌روه‌ت و سامانى هه‌رێمیان به‌فیڕۆدا.
وتیشى: ئێستا ئابورى سه‌ربه‌خۆ كۆتایى هاتووه و له‌رێگاى ئابورى عێراقه‌وه هه‌رێمى كوردستان ئه‌ژى له‌مه‌ودوا، ئه‌وه‌ش كارێكى ستراتیجیه ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان لێزانانه ئه‌م هاوبه‌شى كردنه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام بدات، وه ئومێد به‌خشه قۆناغى داهاتوو باشتره به‌تایبه‌ت بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان.