هاوڵاتییەک لەکاتی ڕاوکردنی ماسیدا دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، لەسنوری سەیدسادق هاوڵاتییەک لەکاتی ڕاوکردنی ماسیدا دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای بڵاویکردەوە، وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوکردنە و لەئێستادا ڕاوکردنی ماسی بەهەموو جۆرەکانیەوە قەدەغەیە و ڕیگەپێدراو نییە تاکاتی کۆتایهێنان بەم وەرزە و دواتر بەپێی ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام زۆرن ئەو کەسانەی لەپێناو حەز و ئارەزوی خۆیان سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیس و دارستان و ژینگەی سەیدسادق بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشەکەیان بۆ دەریاچەی دەربەندیخان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی نایاسایی توانیان هاوڵاتیەک دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر چوار ماتۆڕسکیلی دوو تایە، سێ دەسکەداو، هەشت کیلۆ و نیو ماسی ڕاوکراو و دوو تۆڕدا.

ڕوونیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی مەفرەزەکان چەند هاوڵاتییەک هەڵهاتن و توانرا دەست بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا بگیرێت کە بۆ ڕاوکردن بەکاریانهێنابوون.

جەختیشیکردەوە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو هاوڵاتییەی دەستگیرکراوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا