کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیران، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

سبەی چوارشەممە 21ی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی توزێکی سوک لە باشوری هەرێم، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمافرەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 42 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە دهۆک و سۆران دەبێت کە 35 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا