پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو بەغداد 700 ملیار دینارەکە رەوانەی ھەرێم دەکات.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لیژنەی چاودێری دارایی عێراق لە ھەولێرن بۆ چاودێری و وردبینی لیستی موچەی مووچەخۆرانی ھەرێم .
وتیشی، حکومەتی عێراق لە دوای 20ی مانگ مووچە دابەشدەکات، چاوەڕوان دەکەن ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو بڕی 700 ملیار دیناری تر بۆ ھەرێم بنێرێت، بۆ دابەشکردمی مووچەش وەزارەتی دارایی لیستی موچەی ئامادەیە و دوای گەیشتنی پارەکە مووچە دابەش دەکەن.
سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و12، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دابینکردنی موچەی مانگەکانی تر بە قەرز یاخود ھەوڵبدرێت ھەمواری بەشیک لە بڕگەکانی بودجە بۆ ساڵی 2024 بکرێتەوە.