یەکێتی ئەوروپا: ناڕازین لەو جیاکارییەی تورکیا بەرامبەر کوردەکان دەیکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەوان ناڕازین لەو جیاکارییەی تورکیا بەرامبەر بە کورد لەو وڵاتە دەیکات.

پیتەر ستانۆ، وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئەنقەرە ڕێز لەو بەهایانە بگرێت کە یەکێتی ئەوروپا بە گرنگییەوە لێیان دەڕوانێت.

ئاشکراشی کرد، هەر کاتێک بە شێوەیەکی نایەکسانانە مامەڵە لەگەڵ کورد لە تورکیا دەکرێت، ئەوان لە یەکێتیی ئەوروپا پەیوەندی بە بەرپرسانی تورکیاوە دەکەن و ناڕەزایەتیی بڕۆکسل بە تورکەکان دەگەیەنن.

باسی لەوەش کرد، تورکیا وڵاتێکە لە پڕۆسەی بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپادایە و ئەگەر بیانەوێت ببنە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، ئێمە هەمیشە ئاماژە بە بنەما و بەهاکانی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین کە دەبێت رێز لە ئازادییە سیاسییەکان و مافە سەرەتاییەکانی ئازادیی خەڵک بگیرێت، بەبێ رەچاوکردنی نەژاد، ئایین، نەتەوە یان ئەو زمانەی بەکاریدەهێنن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا