بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ نرخی لە بازاڕەکانی هەرێم بزانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای زێڕ لە بازاڕە داراییەکانی جیهان لەبەرزیدا ماوەتەوە و یەک ئۆنس لەو کاڵا ستراتیژییە بە 2 هەزار و 320 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لەماوەکانی رابردوودا کاریگەری لەسەر ئەو کاڵایە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش داناوە، ئەمڕۆ هەینی (5ـی نیسانی 2024)، نرخەکان بەپێی مسقاڵەکان بەم شێوەیە بوون:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 413 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 477 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 543 هەزار دینار

پێشتر رۆژی 1ـی نیسان، حاجی محەمەد کە زێڕفرۆشێکی شاری سلێمانییە بە پۆڵەتیک پرێسی ووت: هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبوونەوەی خواستی چینە بۆ زیڕ. ئەو دەڵێت: لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ساڵی نوێدا، چین دوو هێندەی هەموو وڵاتانی جیهان زێڕی کڕیووە و چاوی لە پێشخستنی ئابووریی وڵاتەکەیەتی کە ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا