پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی له شه‌نگال كردووه.
خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه به‌سه‌ردانێكی پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته عێراق، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی “عه‌ره‌بی جدید”ی قه‌ته‌ری كردووه، ئاكار له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به به‌رپرسانی عێراقی گوتووه “ده‌بێت هاوكارییه داراییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ په‌كه‌كه له‌شه‌نگال ڕابگیرێت، كه خۆی له‌پێدانی موچه و پڕچه‌ككردن ده‌بینێته‌وه”.
وه‌زیری به‌رگری توركیا هۆشداریی ئه‌وه‌شیداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وامبێت ئه‌وا “توركیا به‌مافی خۆی ده‌زانێت هاوشێوه‌ی به‌عشیقه، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له شه‌نگال دروستبكات”.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه قه‌ته‌رییه‌كه، بێده‌نگی به‌رپرسانی باڵای عێراق له‌دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خڵوسی ئاكار و خۆبه‌دورگرتنیان له لێدواندان، نیگه‌رانی لای توركیا دروستكردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم و له‌سه‌روویانه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاكار ڕایگه‌یاند، ” ناکرێت هەرێمى کوردستان وەکو پێگەیەک بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا بەکاربهێنرێت”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆتایی ساڵی ڕابردوو ئه‌نقه‌ره خواستی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسانی به‌غدا ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌توانێت په‌كه‌كه له‌خاكه‌كه‌ی دوربخاته‌وه.
توركیا واده‌یه‌كی دابووه عێراق بۆ كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی په‌كه‌كه و بژارده‌ی هاوكاریكردنی سه‌ربازیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌وڕوه‌وه نیشاندابوو، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی توركیا دژی په‌كه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی توركیا له عێراق بگاته ڕێككه‌وتن.