ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.

هاوکات، بڕگه‌ی دووه‌م تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه‌ داراییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە بڕگه‌ی کۆتاییدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا