پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی فەڕەنسا، پشتوانی زیاتری وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتوودا هاوکاری سەربازی زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە لێدوانێکیدا، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و ڕوونیکردەوە،”پاریس پێدانی چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی بە سوپای ئۆکرانیا لەدوای دەستپێکردنی هێرشی پیچەوانەی ئۆکرانیا چڕکردووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، بۆئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت ئامانجی هێرشی پێچەوانە بەدەستبهێنێت، لەماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا هاوکاری زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکرێت.
لەکاتێکدا، ئۆکرانیا هێرشی پێچەوانەی ڕاگەیاندووە و تائێستا سوپای وڵاتەکە توانیویەتی حەوت گوند لەژێر دەستی سوپای ڕوسیا دەربهێنێت.