وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: شاندێکی تەکنیکی سەردانی تورکیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکرد، لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵ، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتەکەی سەردانی تورکیا دەکات.

عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، سەردانی شاندەکە بۆ تاوتوێکردنی زیادبوونی ڕێژەی ئاوە لە وەرزی هاویندا و جەخت لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەردانەوەی ئاو بۆ 400 مەترسێجا لە چرکەیەکەدا دەکرێت، کە ئێستا 340 مەترسێجایە لە چرکەیەکدا.

ئاماژەی بەوەکرد، سەردانیکردنی ئەو بەنداوانەی تورکیا لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات دروستیکردوون بە ئامانجی بینینی پلانی ئەو وڵاتە بۆ کۆکردنەوەی ئاو کارێکی دیکەی شاندەکەیە.

ڕوونیکردەوە، وەزارەتەکەی سێ لیژنەی پێکهێناوە کە پێکهاتوون لە تەکنیکار و پسپۆڕ بۆ ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی ورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا