دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، دامەزراندنی 150 هەزار پلەی وەزیفی بۆ هەر پارێزگایەک وەک بەشێک لە بڕگەکانی دامەزراندن لە بودجەی سێ ساڵی فیدڕاڵی پەسەندکرا و دەنگی لەسەر درا.

یاسر ئەلحوسێنی، سەرۆکی کوتلەی”ئامال ئەلوەتەنیە” ئاشکرایکرد، لە بودجەدا دەنگ لەسەر بابەتی دابەشکردنی 150 هەزار پلەی وەزیفی بەسەر پارێزگاکاندا دراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕگەیە ئەوەیە، کە پارێزگا هەیە دامەزراندنیان کەمە و دامەزراندنەکە بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی هەر پارێزگایەک و بەشێوەیەکی بەردەوام دەبێت، وەک، بابل 26 هەزار پلەی کار، کەربەلا 24 هەزار پلەی کار و هەروەها پارێزگاکانی دیکەش.

لەکاتێکدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوای گفتوگۆیەکی چڕ پەرلەمانی عێراق، دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا