پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە6ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی ئامار و چالاکییەکانی مانگی ڕابردووی ڕایگەیاند و باسی لەوەکرد لە مانگی ئایاردا زیاتر لە حەوت هەزار سەردان بۆ شوێنەکان ئەنجامدراوە و 105 شوێنیان داخستووە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له مانگی ڕابردوودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 500 سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه و به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه 105 شوێنی داخستوه‌و 66 تۆن خۆراك و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچووی له‌ناوبردووه.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌ڕاپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه‌كان كه بۆ قائیمقامی سلێمانی ئاماده‌كراوه، ئه‌وه‌خراوەته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و پابه‌ندكردنی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی (5)ئایاری (2023)ـدا، ژماره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان بریتی بوه له حه‌وت هەزار و 778 سه‌ردان، كه بەهۆی پابەندنەبون بەمه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن هه‌زار و 17 شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، هه‌روه‌ها 601 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن بۆئه‌وه‌ی سزانه‌درێن.
ڕوونیکردەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌فه‌ر‌مانی قائیمقامی سلێمانی 601 شوێنیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و 35 شوێنیشیان ڕووبه‌ڕوی دادگا كردووه‌ته‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌مانگی ڕابردوو زیاتر له 66 تۆن و 429 كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو لە ناوبراوە، هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردووه، كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له 71 ملیۆن و 613 هه‌زار دینار و به‌پێی یاسایی ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.