پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە سەرجەم سێکتەرەکانی کارەبای هەرێم.
لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای هەرێمدا هاتووە، “کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە دەیڤید هانت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کرد و لەبارەی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی بەریتانیا لە کەرتی کارەبا و وزەی هەرێم و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان کرد”.
لایخۆیەوە وەزیری کارەبا رایگەیاند، “نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بۆ ئابووری و خۆشگوزەرانیی خەڵک و دابینکردنی کارەبا و موچە و بەردەوامی خزمەتگوزارییەکان بەکاردێت”.
هاوکات، داواشی کرد حکومەتی بەریتانیا لەسەر پشتگیریکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت”.
لە بەرامبەردا کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پاراستنی ئاوارە و پەنابەران ڕێزگرتن لە پێکهاتەکان و بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری گرنگ نرخاند و جەختی لەسەر گرنگی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق کردەوە. وتیشی، “لە نزیکەوە ئاگاداری کێشەکانین و پشتگیریی لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان دەکەین”.
لە هەمانکاتدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە سەرجەم سێکتەرەکانی کارەبای هەرێم.