نزیكەی 200 كەس بەهۆی خواردنی گۆشتی خراپبوو ژەهراوی بوون

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خاوەنی خواردنگەیەك لە زاخۆ دەستگیركرا بەهۆی ئەوەی لە خواردنگەكەیدا گۆشتی خراپبوو هەبووە و لە ئەنجامدا، 185 كەس ژەهراویبوون.

راگەیاندنی قایمقامیەتی ناوەندی زاخۆ رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 7_9_2022، بەهۆی جێبەجێ نەكردنی رێنماییە تەندروستییەكان 185 كەس لە خواردنگەیەكی زاخۆ ژەهراوی بوون، ئەو كەسانەی ژەهراویبوون، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی زاخۆیان كردووە و چارەسەری تەندروستیان وەرگرتووە.

ئەوەشهاتووە، ئەو كەسانەی ژەهراویبوون زۆربەیان رەوانەی ماڵەوە كراون، تەنیا 35 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

دوای ئەو رووداوە خواردنگەكە داخرا و خاوەنەكەشی دەستگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا