تۆڕێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەر و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی گەورەی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەری لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و كەركوك راگەیاند.

رۆژی شەممە 3_6_2023 بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تیمەكانیان لە چەند چالاكیەكدا، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو گرتنەبەری رێكارەیاساییەكان، لە سێ رۆژی سەرەتای ئەم مانگە توانیویانە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شاری كەركوك بە هاوكاری پۆلیسی ماددە هۆشبەرەكانی كەركوك دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماژە بەوەشكراوە، لە دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و لە چالاكییەكی دیكەدا، تواندراوە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبڕی دوو كیلۆگرام كریستاڵەوە دەستگیربكەن لە شاری هەولێر كە یەكێكیان خەڵكی شارۆچكەی قەڵادزێیە.

ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئەم دوو چالاكییەوە، تۆڕێكی گەورەی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و كەركوكیان هەڵوەشاندووەتەوە و تەواوی تۆمەتبارە دەستگیركراوەكانیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا