پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی ڕابردوو لە هەرێمی ئۆدێشای ڕۆژهەڵاتی هندستان سێ شەمەندەفەر پێکیاندادا و بەهۆیەوە 288 کەس گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە پرادیپ جینا، سەرۆکی هەرێمی ئۆدێشا ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدا و برینداربوون بەهۆی ئەو ڕووداوە زیاتر بەرزببێتەوە.
وتیشی، زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و زیاتر لە 180 پزیشک لە شوێنی ڕووداوەکەن.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 288 کەس گیانیان لەدەستداوە و 900 کەسیش بریندار بوون.